43234343324423423
ئازادی دارایی:
    • وارن بافێت گەورە وەبەرهێنەری ئەمەریكی دەڵێت ئەگەر تۆ سیستەمێك دروست نەكەیت لەخەویشدا بیت پارە كارت بۆ بكات، ئەوا ناگەیت بە ئازادی دارایی و دەبێت هەر كار بكەیت و ماندوو بیت تا ژیانت ماوە.
    • ئازادی دارایی واتا تۆ كارناكەیت و لەگەشتی یان هەر كارێك حەزت لێیە، بەڵام پارەكانت كارت بۆ دەكەن .
    • ئازادی دارایی واتا بە بێ ئەوەی كار بكەیت، ئەو داهاتەی دەڕژێتە گیرفانتەوە زیاترە لەو پارەیەی صەرفی دەكەیت و بە خۆشی بژیت…
    • ئێمە فێركراوین تەنها كار بكەین و بارتەقای كاتژمێرەكانی كار، پارە وەربگرین، فێرنەكراوین كارنەكەین و پارەكانمان كارمان بۆ بكەن، بەبێئەوەی ئێمە لەوێ بین و كار بكەین.
    • لەسەر ئاستی دونیادا ئازادی دارایی بابەتێكی زۆر نوێیە، ئەگەر ئەمڕۆ كار لەسەر خۆت نەكەیت تا مردن دەبێت ماندووبیت و كار بكەیت، بەڵام بە راهێنان دەكرێت لەمڕۆوە دەست پێبكەیت و داهاتووی خۆت و منداڵەكانت مسۆگەر بكەیت.
    • ئازادی دارایی پەیوەندی بە بوونی پارەی زۆرو داهاتی زۆرەوە نیە،دەشێت كەسێك داهاتی زۆر بێت و پارەی باشی هەبێت ،بەڵام نەگاتە ئازادی دارایی و تا تەمەنی ماوە ماندوو بێت،دەشێت كەسێكیش داهاتی زۆر نەبێت بەڵام بە بەرنامەی بەهێز و شێوە ژیانی جیاواز بگاتە ئازادی دارایی و بحەسێتەوە..

    پەیوەندی لە گەڵ ئێمە