2321323
ئافرەت و بزنس:
    • بۆشایێكی زۆر هەیە لە هەرێمی كوردستان ، كە ئافرەتان تێیدا لاوازن، كە كاری بزنس و بازرگانیە، كۆمەڵێ مەفهومی هەڵە لەكۆمەڵگادا بڵاوە كە ژنان ناتوانن كاری بزنسی بكەن، كاری بزنس تەنها كاری پیاوانە ،ژن و بزنسیان نەوتووە،دەیان شتی تر…
    • ئەوەی زیاتر وای لەژنان كردووە نەتوانن یان كەمتر بێنە ئەو بوارەوە ، نەبوونی ئافرەتی بەهێزە كە پێشینەی هەبێت و لەو بوارەدا شوێن پەنجەی دیار بێت و ببێتە نمونەیێكی بەرجەستە .
    • بەپێی ئەوهەل و مەرجەی ئێمە تێیدا دەژین لە كوردستان،زۆر ئاساییە پیاو دەیان هەڵە بكات و لە كار و بزنسدا و هەڵەكانی بۆی ببن بەقوتابخانە، بەڵام بۆ ئافرەتان یاسا و رێساكان تەواو پێچەوانەن، ئافرەتان ناتوانن ئەوەندە بچنە دەرەوە، ئەگەر هەڵە بكەن كۆمەڵگا لێیان قبوڵ ناكان ،رووبەڕووی جۆرەها قسە دەبنەوە، وەك لەسەرەوە ئاماژەمان پێكرد كە ژن و بزنسیان نەووتوە.
    • هەواڵە خۆشەكە ئەوەیە، ئەمڕۆ ئافرەتان دەتوانن هەر لەسەرەتاوە ببنە خاوەن بزنسی بەهێزی خۆیان، بەبێ ئەوەی پێشتر هیچ ئەزمونێكیان هەبووبێت، بە مەشق و راهێنانی بە هێزدەبنە خاوەنی دەیان ساڵ ئەزمونی بزنسمان و بازرگانێك، چونكە هەموو پیشە و كارێك كۆمەڵێك یاسا و رێسای خۆی هەیە ، كە فێر بوونیان گرەنتی سەركەوتنی هەر كەسێكە بیان زانێت ، چ ژن بێت چ پیاو.
    • ئەوانەی لە كار و بزنسدا قاڵ بوونەوە لە ئەزمون و هەڵەكانەوە فێر بوون، بەڵام دەگونجێت بەشدار بووانی مەشق و راهێنانەكان بە ئاسانی لە كەسانی پسپۆڕ و شارەزای وەك ئێمە، فێری ئەو ڕێساو یاسایانە ببن كە گرەنتین بۆ بزنسێكی سەركەوتوو…

    پەیوەندی لە گەڵ ئێمە