بازرگانی نێودەوڵەتی و هاوردە و هەناردە:
- هەر بازرگانێك بیەوێت كاری بازرگانی بكات لە دەرەوەی ووڵات،بەرهەم و كاڵا هاوردە بكات یان هەناردە ، ناكرێت و نابێت شارازای یاسا نێودەوڵەتیەكان و شێوازی بازرگانی نێودەوڵەتی نەبێت.
- دەكرێت ئەگەر هیچ بازرگانیەكت نەكردبێت لە دەرەوەی ووڵاتەكەماندا، ئەزمونێكت پێبدەین كە بە چەندین ساڵ بازرگانی كردن و هەڵە و شكستەوە ئینجا فێری ببیت.
- هەندێك لە بازرگانەكانمان بە هۆی ئەوەی شارەزاییان كەمە ،ئەو بەرهەم و كاڵایەی داوای دەكەن بە هەمان كوالێتیەوە بۆیان نانێردرێت،فێڵ دەكرێت لە كوالێتی و بڕدا، لە زوو ئێكسپایەر بوونیدا،هتد…..
- هەندێ كۆمپانیا ساختەن و بە ڕاستەقینە خۆیان پێشان دەدەن،دواتر كە گرێبەستیان لە گەڵ كرا و پارەیان وەرگرت، دیارنامێنن،ئایا چۆن كۆمپانیایەكی ڕاستەقینە جیا دەكەیتەوە لە كۆمپانیایەكی ساختە؟
ناكرێت بازرگانێك لە ئەزمونی خۆیەوە هەمووشتێك فێر بێت،چونكە ڕەنگە هەموو سەروەتەكەی بە یەك هەڵە لە دەست بدات،بەڵام دەكرێت بە ڕاوێژی بەهێز لای ئێمە، لە دەست پێكردنەوە ئەزمونی چەندان ساڵی بازرگانێك فێربێت و شارەزابێت ، كۆمپانیا ساختە و راستەقینەكان لێكجیا بكاتەوەو، دوای ئەوەی كە گرێبەستیشی ئەنجام دا فێڵی لێنەكرێت .