بزنس پلان و توێژنەوەی کەڵکی پرۆژە:
هەموو بزنسێك بۆ گەشە كردنی دەبێت شاڕێگەی دیار بێت بە چ ئاراستەیەكدا گەشە دەكات و هەنگاو دەنێت، لە ئەمەریكا زیاتر لە 29ملیۆن بزنسی بچووك هەیە و دیدگایان دیارە لە فڵان ساڵە پێی بگەن، بوونی پلانی بزنسی ڕێگاكەت بۆ دیاری دەكات چۆن لەماوەی ئەوەندە ساڵە بەو دیدگایە دەگەیت و بزنسەكەت گەشە دەكات.
پێش دەست پێكردنی هەربزنسێك دەبێت نەخشە ڕێگای دەست پێكردن و گەشەی بزنسەكەت لەبەر دەستدا بێت، دەبێت تەواو لێكۆڵینەوە كرا بێت كەڵكی ئەم پرۆژە وبزنسە چیە؟ تا چەند لە گەڵ ئەم جێگایە دێتەوە كە بزنسەكەی تێدا دەكرێتەوە، ئایا هەل و مەرجەكان لە بارن و لێكۆڵینەوەی وورد كراوە بۆ پێشهاتەكان؟ئەگەرەكانی سەركەوتن چەند بە هێزن؟
ناكرێت بزنسێك دەست پێبكەیت بەبێ هیچ پلانێك و توێژینەوە لە كەڵكی ئەم بزنسە،چونكە ئەگەر توێژینەوەی وورد و زانستی نەكرابێت،كۆمەڵێ شت دێتە پێشەوە كە چاوەڕواننەكراوە و نەخشەی بۆ دانەنراوە،بە پێچەوانەوە پلانی باش ،لێكۆڵینەوە لە كەڵكی پرۆژەكە ،لە بەرچاوگرتنی هەموو ئەگەرەكان دەتگەیەنێت بە خەوتنەكەت.