بەڕێوەبردن و کارگێری:
- شكست هێنانی هەربزنس و دامەزراوەیەك لە %80ی زیاتری پەیوەندی بە بەڕێوەبردن و كارگێڕیەوە هەیە، بەپێچەوانەشەوە گەشە و سەركەوتنی هەربزنس و دامەزراوەیەك لە %80ی زیاتری هۆكارەكەی بۆ بەڕێوەبردن و كارگێریەوە دەگەڕێتەوە.
- بوونی سیستەمێكی بەهێز ،كەهەموو بەشەكانی دامەزراوە و بزنسەكە دیاری كرابن و هەریەكەیان ئەرك و دەسەڵاتی دیاری كرابێت و جۆری پەیوەندیەكەیان روون كرابێتەوە لەگەڵ یەكتر و لە گەڵ بەڕێوبەرایەتی دامەزراوەكە،گرەنتی بەڕێوەبردنێكی باشە لەو دامەزاروەیە.
كاتێكیش كارەكان زۆر ئاڵۆزن و بە خراپی بەڕێوە دەچن و گرفتی زۆر دروست دەبێت لەو بزنس و دامەزراوەیە،نیشانەی بوونی گرفتە لە بەڕێوەبردندا ، هەرچەند بزنسەكە كارمەندی لێهاتووی هەبێت، ماركێتینگەكەی زۆر باش بێت، ئەم دامەزراوەیە براند بێت، بەرهەمەكان و خزمەتگوزاریەكان كوالێتیان بەرز بێت،ئەگەر گرفت لە بەڕێوەبردن و كارگێڕیدا هەبوو، كاریگەری خراپی دەبێت لەسەر هەمو وبەشەكانی دامەزاروەكە و بەرەو شكست و پووكانەوە دەچێت.