بە سیستەمی کردنی بزنس و دامەزراوە:
- هەر بزنسێك، دامەزراوەیەك سیستەمی نەبێت ،ئەگەر لە لوتكەدا بێت رۆژێك دێت دەكەوێت و زیانی گەورەی بەردەكەوێت.
- یەك لە جیاوازیە هەرە گەورە و گرنگەكان لە نێوان براندە جیهانی ودامەزراوە نێودەوڵەتیەكان لە گەڵ ئەو بزنس و دامازراوانەی لاوازن، سیستەمە.
- كاتێ سیستەم هەبوو لە بزنس و دامەزراوەكەدا ، واتا بەرنامە و پرۆگرامێكی روون هەیە، دامەزراوەكە لەسەری دەڕوات، ئەو دامەزراوەیە لە چەند بەش پێكهاتووە، بەشەكان چ یوەندیێكیان بەیەكەوە هەیە، كارمەندان چۆن دابەش بوون و ئەرك ومافەكانیان چین،سنوری كاریان چیە و لە كاتی بوونی گرفتدا دەگەڕێنەوە بۆ كێ.
- كاتێك سیستەم هەبوو،ئەو بەهاو پێوەرانەی دامەزراوەكە هەیەتی روونن و كەس ناتوانێت لێیان لابدات.
- كاتێ بزنس و دامەزراوە سیستەمی هەیە، دیارە كێ سەرچاوەی بڕیارە،تارگێتی هەربەش و كارمەندێ دیارە كە پێی دەگات،سیستەمی موچە وپلە بەرزكردنەوەو غیابات و هتد…. روونە و دەزگاكە وەك كاتژمێر كارەكانی دەڕوات، بەبێ ئەوەی كاری هیچ كەس لەگەڵ كەسی تر تێكەڵ بێت.
- ئەو بزنس و دامەزراوانەی سیستەمیان نیە،چی ڕوو دەدات؟
-كێشە وگرفتی زۆر دروست دەبێت لە نێوان بەشەكان و كارمەندان خۆیاندا.
-كارەكانی بزنسەكە پەكیان دەكەوێت و ئاڵۆزی زۆر روودەدات.
-دامەزراوە وكۆمپانیاكە كارمەندی زۆر وەردەگرێت،پارەی زۆر صرف دەكات، بەڵام بەرهەم كەمە و كوالێتی دادەبەزێت.
-خاوەنی بزنس و بەڕێوبەرایەتی دامەزراوەكە، زۆر توشی گرفت دەبن بە دەست نەڕۆیشتنی كار و ئاڵۆز بوونی كار وبارەكان.
-دامەزراوە ناتوانێت چاوببڕێتە ئەودەرفەتانەی لەبەردەمیدان،بەڵكو بە هۆی كێشەی زۆر، بەرە بەرە لەبازاردا پاشە كشێ دەكات .
-ئەو كارمەندانەی سەركردەن ،چونكە بەرهەمی خۆیان نابینن وگرفتەكان زۆرن،بزنس و دامەزراوەكە جێدەهێڵن.
-دواجاریش ئەگەر بەم جۆرە بەردەوامبێت ، شكست چاوەڕێیەتی هەر وەك چۆن سەدان بزنس و دامەزراوە بەم هۆیەوە لە كوردستاندا مایە پووچ بوون
*وەك تیمێكی باڵای خاوەن ئەزمون،دەتكەین بە خاوەن سیستەمێكی زۆر بەهێزی سەردەمی، بە گرەنتی گەشە و داهاتی زۆر….