marketing
رێکلام ودیجیتاڵ مارکیتینگ:

      ئەگەر بەبازاڕكردن زنجیرەیەك بێت ئەوا ریكلام كردن ئەڵقەیەكە لە زنجیرەكە، بەهۆی ریكلامەوە بەرهەم و خزمەت گوزاریەكەت نمایش دەكەیت.

      بەهۆی ئەو سەردەمە خێرایەی ئێمە تێیداین،زۆر بە خێرایی شێوازەكانی ریكلام و ئەو هۆكارانەی ریكلامیان پێدەكرێت گۆڕانكاریان بەسەردا دێت،بۆیە ئەگەر بزنسمان و خاوەن پرۆژە و دامەزراوەكان ئاگاداری ئەو گۆڕانكاریە خێرایە نەبن، نازانن چۆن ریكلام بكەن بۆ بەرهەم و كاڵاكانیان .

      ریكلام زانست و هونەرە، دەبێت زۆر بە ووردی بزانیت ئەوانەی بەرهەم و خزمەتگوزاریت بە كار دەهێنن سەر بە چ چین و توێژێكن؟ تەمەنیان، سروشتیان،شێوە ژیانیان،دەیان شتی تر، بەشێوەی ئەكادیمی دیاری بكرێت ، ئینجا جۆری ریكلام و ئەو هۆكارەی ریكلامەكەی پێدەكرێت دیاری بكرێت.

      هەرچەند بەرهەم و خزمەتگوزاریەكەت لە ئاستی بەرزدا بێت، ئەگەر بەریكلامی بە هێز نەگاتە ئەو بەكاربەرەی كە بەرهەمەكەت بە كار دەهێنێت ، لەبری داهاتی باش و جێگیر لە بازاڕدا پاشەكشە دەكەیت.

      بەدیجیتاڵ ماركێتینگ زۆر ئاسان دەتوانیت بگەیت بە بەكارهێنەرانی بەرهەم و كاڵاكەت.

      ئەمڕۆ باوی شێوازی كۆنی ریكلام كردن نەماوە،خەڵكی ئەوەندەی رۆژانە سەیری شاشەی موبایلەكانیان دەكەن ئەوەندە سەیری شاشەی تەلەفیزۆنەكان ناكەن،دەبێت بزانیت چۆن بە دیجیتاڵ ماركێتینگ بەرهەمەكەت دەگاتە بەكارهێنەران.

      ریكلام ئەو هونەرەیە زۆرێك لە كۆمپانیاكان نازانن بە دروستی بیكەن، چونكە ریكلام دەبێت بە پێی سروشتی خەڵك و باری سایكۆلۆژیان و ئەو زمانەی بە كاری دەهێنن و دەیان هۆكاری تری زانستی بنوسرێت و بكرێت،ئەگەرنا كەڵكی نابێت .

      پەیوەندی لە گەڵ ئێمە