sad

فرۆشتن و بەرزکردنەوەی داهات:

    بەرزی ئاستی فرۆشتن و داهات،پەیوەندی راستەوخۆی هەیە بە كۆی سیستەمی دامەزراوە و كۆمپانیاكە، ناكرێ دامەزراوەیەك ئاستی فرۆش و داهاتی بەرزبێت و كۆمەڵێ گرفتیشی هەبێت لە بەڕێوە بردن و كارمەند و سیستەمدا.

    بەشێك لە بەڕێوبەر وخاوەن دامەزراوەكان تەنها تەركیز دەخەنە سەر فرۆشتن و بەرزكردنەوەی داهات،بەڵام ئەو گرفتە قوڵانە نابینن كە فرۆشی پەكخستووە و داهاتی دابەزاندووە، بەڕاوێژ لە گەڵ كەسانی پسپۆڕ وخاوەن ئەزمون گرفتەكان و كۆسپەكان دیاری دەكرێت و چارەسەریان بۆ دادەنرێت،ئینجا فرۆش زیاد دەكات و داهات بەرز دەبێتەوە.

    كێشە سەرەكیەكە ئەوەیە بەشی هەرە زۆری بەڕێوبەر و خاوەنكار و بزنسمانەكان گرفت و كێشە ڕاستەقینەكان نابینن ،چونكە بەردەوام لە ناوكارەكەدان ،بەڵام كاتێك كەسانی خاوەن ئەزمون و پسپۆڕلەدەرەوەی دامەزراوەكە سەیری كارو بارەكان دەكەن دەزانن گرفتە ڕاستەقینەكان چین و چۆن چارەسەردەبن و چۆن بە چارەسەر بوونیان كاریگەری گەورەیان دەبێت لە سەر فرۆش و داهات .

    *بەڕاوێژ فرۆش و داهاتت دەگەیەنینە ئاستێكی بەرز.

    پەیوەندی لە گەڵ ئێمە