78175857_1727051280762255_4362431529889038336_n
هونەری رازیکردن و فرۆشتن:
  • چۆن فرۆشت زیاد دەكەیت وبەرامبەر رازی دەكەیت؟ وە چۆن بەرهەم و خزمەتگوزاریەكەت پێش كەش دەكەیت و دەیناسێنیت؟ئەوكارامەییانە چین كە دەبێت لە مەندوب و فرۆشیارەكاندا هەبێت؟بەڕاهێنان دەتوانیت كارمەند و فرۆشیار و مەندوبەكانت بگەیەنیتە ئاستێكی باڵا لە پەیوەندی كاریگەر و كارامەیی رازی كردن و فرۆشتندا.
  • بە ڕاهێنان، كارامەیی دروست دەبێت ، ئەگەر مەندوب و فرۆشیارەكان خاوەن ئەوكارامەییانە نەبن، ناتوانن بەرهەم و خزمەتگوزاریەكانت پێشكەش بكەن،بەمەش هەرچەند بەرهەم و خزمەتگوزاریەكان نایاب بن،فرۆش زیاد ناكات.
  • ئەگەر فرۆشیاران و مەندوبەكان بەپێی ئەزموون فێری ئەو ئەوكارامەییانە ببن،پێویستیان بە چەندان ساڵ هەیە،ئەمەش قوڕس لەسەر دامەزراوە و بزنسەكان دەكەوێت،بەڵام بە مەشق و ڕاهێنان دەشێت زۆر بەئاسانی كارمەند و فرۆشیارەكان فێری ئەم كارامەییانە ببن.
  • ئەو كەسانەی فرۆشیان زۆرە و بە ئاسانی دەتوانن قەناعەت بە بەرامبەربهێنن،خاوەنی كۆمەڵێك تایبەتمەندی وكارامەین، دەشێت هەر بزنس ودامەزراوەیەك بیەوێت كارمەند و فرۆشیارەكانی فێری ئەو تایبەتمەندی وكارامەییانە بكات.
  • مەشق و ڕاهێنانی تایبەتمان هەیە بۆفێر بوونی ئەوكارامەییانە.

پەیوەندی لە گەڵ ئێمە