چیرۆکی دامەزرێنەران:
“بزنس و خاوەنی بزنس بوون ،ئازادی دارایی و ژیانێکی باشتر مسۆگەر دەکات.”
“دکتۆر موسا بەرزنجی”هەڵگری دوو بڕوانامەی ماستەر لە کوردستان و بڕوانامەی دکتۆرا لە زانستی ئابووری و بزنس لە یەکێک لە نایابترین زانکویەکانی جیهانە. دکتۆر موسا، خولیا و خەونی چالاکی ئاکادیمی و بزنسی هەر لە منداڵیەوە هەبووە. کاتێک ٥ی سەرەتایی بووە، وانەی بیرکاری بە پۆلەکانی یەک و دووی سەرەتایی وتووەتەوە و هاوکات لە ئامادەییدا کاری فروشتن وبازرگانی شتومەکی لە بازاڕدا دەسپێکردووە و لە ژیانیدا لە رووی داهات و ئابووریەوە سەربەخۆ بووە. هەموو کات روانگە و روانینی بۆ زانست و بزنس، وەکو دوو باڵی سەرکەوتن و سەربەخۆیی لە ژیاندا بووە. لە کۆلێژ و زانکۆش وەکو خوێندکار و دوایش وەکو مامۆستا یەکی زانکۆ پاش دەوامی فەرمی و ئاکادیمیەکەی لە کەرتی تایبەتدا کاری بزنسی ئەنجامداوە . لە ساڵی ٢٠٠٠دا کۆمپانیا یەکی بە ناوی “مادراوێژ بۆ راوێژکاری بزنس دامەزراندوە. هەموو کات هەوڵی جددی داوە وانە وکۆرس و خولەکانی بزنس و ئابووری بە شێوەیەکی پراکتیکی بڵێتەوە بۆ ئەوەی قوتابیان وخوێندکاران لە ژیان و بزنسدا یاسا زانستییەکان بە کار بهێنن. لە گەڵ چەندین کۆمانیای جیهانیدا چالاکی هاوبەشی راهێنان و راوێژكاریان ئەنجامداوە.هەروەها بۆ ئەوەی زانیاری و مەعریفەی زانستی و تەکنەلوژیا و بزنس بگەینرێت بە خەڵک ،راگەیاندنی بزنس و ئابووری بە بنەما گرتووە و کاری تێدا کردووە بۆ ئەوەی ئەوەی فێر بووە بیگەیەنێت بە خەڵک. بە پوختەیی، زانست و تەکنەلوژیا و بزنس بناغەی ژیانێکی ئاسووەدەیە بۆ تاک و خێزان و نەتەوەیەک. هەروەها گۆرانکاری لە تەکنەلۆژیا و بزنس لە جیهانی دیجیتاڵیدا زۆر خێرایە و دەبێ بە راوێژکاری و راهێنان و کەوچینگ خۆمان بۆ گۆرانکاری و ژیانێکی باشتر پەروەردە وئامادە بکەین. بە کورتی ئەزموونی پراکتیکی و ئاکادیمی دکتور موسا وەکو کارساز(Entrepreneur )،خاوەن پرۆژە و بزنس، ماموستای زانکو،راوێژکاری بزنس و دارایی و نووسەر لە چەند پرۆژە و دامەزراوە و کۆمپانیا یەکدا لە بوارەکانی بزنس وئابووریدا هەبووە کە هەندێکیان بریتین لە:
- –دامەزراندنی کۆمپانیای ستراتیژ بۆ راوێژکاری و بزنس www.stratij.com
- -دامەزراندنی پلاتفۆرمی گواستنەوە بە ناوی Weshipلە ئاستی جیهانیدا
- -دامەزراندنی پەیمانگەی پیت PITبۆ پەروەردە و بزنس و تەکنەلوژیا لە ئاستی جیهانیدا
- -دامەزراندی کۆمپانیای پارێکس PAREXبۆ بواری دارایی و دڵنیایی Financial and Insurance Servicesلە ئاستی جیهانیدا
- -دامەزراندنی رێکخراوی نا حکوومی بۆ گەشەپێدانی ئابووری کوردستان ،کادKADE
- -دامەزراندنی گۆڤاری زانستی و بزنس بە ناوەکانی پێوەر و ئابووری کوردستان
- -بەرێوەبردنی زیاتر لە ٢٤ خولی تایبەت و پراکتیکی بۆ پرۆژەی بچووکSMALL BUSINESSلە کوردستان و عێراق لە2005بۆ2012.بۆ یەکەمین جار لە گەڵ رێکخراوە جیهانیەکاندا، خولی پرۆژەی بچووکمان بەرێوەبرد لە کەرکوک،سلێمانی دهوک،هەولێر و رانیە.
- -نووسین وئامادە کردنی زیاترلە 180 بزنس پلان یا توێژینەوەی کەڵکی ئابووری و دارایی و تەکنیکی (جدوی اقتصادی)
- -خاوەنی ٤کتێب و سەدان وتاری زانستی و پراکتیکی لە برارەکانی بزنس و پلاندانان و ئابووری
- -راوێژکاری بزنس بۆ دەیان کەس و کۆمپانیا
- ماموستای زانکۆ لە بوارەکانی ئابووری و بزنس و پلاندانان