156411348_3747801445302512_6883330581046363765_n
گەشەپێدانی بزنس:
  • چەندان بزنس دوای دامەزراندنێكی بەهێز،شكستیان هێناوە، چونكە تەنها دەست پێكردنی بە هێز بەس نیە بۆگەشەكردنی بزنس،بزنسەكان دەمێنەوەو گەشە دەكەن بە هۆی بیرۆكەی داهێنەرانە و نوێكردنەوەی سیستەم و لەخۆ گرتنی ئەو گۆڕانكاریانەی پێویست و گرنگن.
  • ئەگەر بزنس و كارەكەت چەقی بەستووە و پێش ناكەوێت، ئەگەر كێشەكان كەڵەكە بوون و رۆژ بە رۆژ لەزیاد بووندان، ئەگەر بەردەوام كوالێتی بەرهەم و خزمەتگوزاریەكان دادەبەزێت، پێویستت بە راوێژە بۆئەوەی گرفتەكان دیاری بكرێت و دەست بخرێتە سەر برینەكان و چارەسەریان بكرێت،خاڵە بەهێز و لاوازەكانی دامەزراوە و بزنسەكەت دیاری بكرێت و لاوازەكان چارەسەر بكرێت و لە بەهێزەكانەوە دەست بە گەشە كردن بكەیت.
  • هەر بزنسێك تایبەتمەندی خۆی هەیە، كەجیای دەكاتەوە لە بزنسەكانی تر ،دەبێت ئەوتایبەتمەندیەت دیاری بكرێت و سروشتی گەشەكردنی بزنسەكەت كە لە گەڵ بارو دۆخی ئەمڕۆی هەرێمی كوردستان دەگونجێت بدۆزرێتەوە، بۆئەوەی بە خێرایی گەشە بكەیت.
  • هەموو بزنسەكان وەكو یەك گەشە ناكەن،بەلاسایی كردنەوەی ئەو بزنس و دامەزراوانەی گەشەیان كردووە ،دەشێت بزنسەكەت لەجیات گەشەكردن بپوكێتەوە،چونكە سروشتی بزنسی تۆ جیاوازە لە ئەوانی تر،دەبێت رێگای گەشە و گەورە بوونت بدۆزیتەوە….

پەیوەندی لە گەڵ ئێمە