138947294_2151064351694277_8029696800800362602_n
گەشەپێدانی کەسێتی:
    • تاكەكان خاوەن بەهرەی جۆراو جۆر و توانای جیاوازن،بەڵام بە هۆی پەروەردە نەكردنێكی باشەوە ئەم بەهرەوتوانایانە نەك لە ژیانماندا رەنگیان نەداوەتەوە ، بەڵكو كپ كراون.
    • هەواڵە خۆشەكە ئەوە بە راهێنان و خول وچەندان رێگەی تر جارێكی تر ئەوتوانا و لیهاتویانە بۆ مرۆڤ دەگەڕێتەوە.
    • گەشەپێدانی كەسێتی بە مانای ئەوەی گەشەدان بە تواناكانی،لیهاتویەكانی ،گەورە كردنی خەون و هیواكانی ، گەورەكردنی روانینەكانی بۆ ژیان،چاندنی ئەو تەكنیك و كارامەییانەی لە ژیانیدا پێویستی پێیانە ،بۆئەوەی خزمەتی ووڵات و نیشتمانەكەی بكات.
    • گەشەپێدانی كەسێتی بە مانای دۆزینەوەی بەهرە و تواناكان،ئینجا گەشەپێدانی ئەوبەهرەوتوانایانە و دواتر خستنە حاڵەتی وەبەرهێنانەوە.
    • زۆرمان متمانەمان بە خۆمان لاوازە و وادەزانین توانا وبەهرە ولێهاتویمان نیە یان زۆر كەمە، چونكە تائێستا هیچ ناوەندێك نەیتوانیوە لێهاتوی و تواناكانمان بخاتە حاڵەتی پراكتیكی وبەچاوی خۆمان بەرهەم ببینین، بەڵام بە خول و راهێنان دەكرێت زۆرگەشە بە كەسیەتیمان بدەین بۆئەوەی خاوەن كەسیتیێكی جێگری باوەڕ بە خۆبوو بین و بتوانین بەرهەمی باش پێش كەش بكەین.

    پەیوەندی لە گەڵ ئێمە