بەبراند کردنی بزنس و زیاد کردنی لقی بزنس
  • رۆژانە بە دەیان بزنس دەست پێدەكات و بەرهەمی جیاواز دێتە بازاڕەوە،وە لە بەر ئەو كێبەركییە بە هێزەی هەیە ،لەبەر زۆری ئەو بەرهەم و خزمەت گوزاریەی هەیە،زیاتر لە %95ی بزنسەكان لە 5 ساڵی یەكەمدا شكست دەهێنن،چونكە نازانن چۆن بمێننەوە .
  • ئەگەر كۆمپانیا و دامەزراوەكەت نەكەیتە براند و شوێن پێكانی خۆی لە بازاڕدا جێگیر نەكات، دوور نیە تۆش یەكێك بیت لەو بزنسانەی نەتوانی لە بازاردا بمێنیتەوە.
  • مانەوە بۆ براندەكانە، موشتەری بەرهەم و خزمەت گوازارییەك بە كاردەهینێت كە متمانەی هەبێت،ئەوە براندەكانن متمانە دروست دەكەن.
  • براند تایبەتمەندی و خەسڵەتی خۆی هەیە پێی دەناسرێتەوە و جیا دەكرێتەوە لە برانەدەكانی تر، لە %95 ی بەرهەم و خزمەتگوزاریەكان هاوبەشن و لە %5ی جیاوازن، براند دەبێت تەركیز بخاتە سەر ئەو لە %5ەی كە جیای دەكاتەوە لە بەرهەم و خزمەتگوزاریەكانی دامەزراوەی تر.
  • هەر براندێك دەبێت كۆمەڵێك تایبەتمەندی هەبێت لە هیچ براندێكی تردا نەبێت بۆئەوەی تۆ جیاواز بیت وبە ئاسانی بناسرێیتەوە.
  • كاتێ دامەزراوە و كۆمپانیاكەت بە براند دەبێت و فرۆشی زیاد دەبێت،گەشە دەكەیت،پێویستت بەوەیە لقی نوێ بكەیتەوە،بەڵام دەبێت بە شێوازێك بێت بارگرانی دروست نەكات لەسەرت،چونكە ئەگەر ئەكادیمیانە لقی نوێنەكەیتەوە لەبری گەشەكردن دەبێتە كۆسپ لەبەردەم بزنسەكەتدا ، چونكە لقی نوێ ئەركی نوێ و ئەركی تر زیاد دەكات،بەڵام ئەگەر بەپڕۆفیشناڵی و زانستی بێت ،لقی نوێ دەبێتە بەشێك لە بەرەو پێش بردنی دامەزراوەكە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .