67546345345
منداڵان و بزنس:

    جۆری پەروەردەی ئێمە لە خێزان ، قوتابخانە، كۆمەڵگادا لەسەر ئەوە بنیاتنراوە كە لە قوتابخانە باش بین و نمرەی باش دەست بخەین و دواتر ببینە موچەخۆر،ئەوە تەنها گرفتی ئێمە نیە، بەڵكو وەك رۆبێرت كیۆساكی دەڵێت “پەروەردەی خێزانی ئەمەریكیش بەم جۆرەیە،كە تەركیز دەخەنە سەر نمرەی بەرز و دواتر دەست خستنی موچە، بەڵام ئەمە ئەگەر بۆ سەردەمی پیشەسازی گونجاو بوو بێت، بۆسەردەمی تەكنەلۆژیا و سەردەمی زانیاریەكان گونجاونیە ”

    پەروەردەكردنی منداڵ لەسەر موچە،وادەكات مێشكی دابخرێت بەسەر هەموو كارو بزنسێكدا و لە گەورەیدا تەنها بیر لە موچە بكاتەوە ، لەم سۆنگەیەوە ئێمە راهێنانی بە هێزمان هەیە كەبەپێی تەمەنی منداڵان و ئاست و بیركردنەوەیان بە شێوازی یاری و شێوازی تر، بەرە بەرە منداڵان فێر دەكەین، بیركردنەوەیان تەنها لەسەر موچە نەبێت، بەڵكولەسەر كردنی بزنس بێت لە داهاتودا….

    بەشی زۆری زاناكان دانیان بەوەداناوە لە تەمەنی منداڵیدا زیاتر لە %90ی بیرو باوەڕ و بەها و شێوە ژیانی ئێمە قاڵب دەگرێت و ڕەنگ ڕێژ دەبێت، شێوە ژیانی گەورەیمان تەنها رەنگ دانەوەی تەمەنی منداڵیمانە ،بۆیە دەبێت ووریا بین منداڵەكانمان جیاواز تر بژین لە ئێمە، ئەو هەڵانەی لە پەروەردەی ئێمەدا هەبوو بە تایبەت لە رووی ئابووری لە نەوەكانماندا رەنگ نەداتەوە…

    پەیوەندی لە گەڵ ئێمە